پخش و دانلود آهنگ
دانلود آهنگ 128 دانلود آهنگ 320
متن آهنگ

متن آهنگ رۆله رۆ ژینا سقزی

هه‌ی داد هه‌ی بێداد هه‌ی رو روله‌رو
هه‌ی روله داخی گرانم بۆ تو
هه‌ی روله داخی گرانم بۆ تو …
کۆینه‌م ده‌ربه‌ده‌ر روله‌ی جوانم
وه‌ی قورم وه سه‌ر مایه‌ی ژیانم
دایکه‌کت بمرێ روله‌ی نازدارم
؟
روله‌گیان ئه‌تو هیشتا جه‌هێلی
چێ وه‌خت ئه‌وه‌یا من به جێ هێلی
؟

منی هه‌ژاری دایکی زک سوتاو
کون کونه دلم له‌ت له‌ته جه‌رگم
بو تو تاقانه‌ی جوانه مه‌رگم
شه‌رته من سه‌رم بو تو سپی که‌م
هه‌تا بمێنم بو تو شین بکه‌م
گوله گه‌شه‌که‌م بو سیس بوی وا زو
بردت بۆ ژێر خاک هه‌زار ئارزو
بۆ به جێت هێشتم وێرانت کردم
روییشتی بۆ کۆێ بو چیت نه‌بردم
روییشتی بۆ کۆێ بو چیت نه‌بردم …

هه‌ی داد هه‌ی بێداد هه‌ی رو روله‌رو
؟
بۆیه ده‌گریێم ئه‌ی لاوی خۆێن پاک
به جوانه مه‌رگی تویان خسته خاک
هه‌ی داد هه‌ی بێداد هه‌ی رو روله‌رو
من و دله‌که‌م بێ‌که‌سین ئه رو
ئوف روله مردی نه‌گه‌یت به موراد
ئوف روله مردی داخت ؟ ئای داخ
؟

هه‌ستا ناو قه‌برا جێگای تو نیه
گه‌ر بچمه ناوی روله‌گیان پێم گران نیه
هه‌ستا له‌و قه‌برا زور زو بو بۆ تو
گه‌نجه جوانه‌که‌م نه‌ژی له دوای تو
هه‌سته له‌و قه‌برا قه‌د باوه‌ر که‌م
پرسه‌ت ئه‌گیرن بلێم خه‌و له روله‌که‌م
هه‌سته له‌و قه‌برا به بالات نابێ
بلێین درویا تو خوا دوواره مه‌گریێ
هه‌سته له‌و قه‌برا نه‌نمامه‌که‌م
نه‌ک نه‌ژیم دوای تو شوره سواره‌که‌م
هه‌ناوم ره‌ش بێ پژی ره‌شت
جه‌رگم خه‌راب بێ بۆ کولمی گه‌شت
حه‌یفه بۆ چاوی وه‌کو بادامت
ده‌ریغ به به‌جنی وه‌ک نه‌نمامت
روله‌گیان ئه‌تو هیشتا جه‌هێلی
چێ وه‌خت ئه‌وه‌یا من به جێ هێلی
هه‌ی داد هه‌ی بێداد هه‌ی رو روله‌رو

1 دیدگاه دربارهٔ «دانلود آهنگ رۆله رۆ با صدای ژینا سقزی;

دیدگاهتان را بنویسید