دانلود آهنگ شه‌ش په‌پوله با صدای مرضیه فریقی
قطعه کوردی شه‌ش په‌پوله را بشنوید با صدای مرضیه فریقی.
دانلود آهنگ ایرانی
دانلود آهنگ شه‌ش په‌پوله با صدای مرضیه فریقی
قطعه کوردی شه‌ش په‌پوله را بشنوید با صدای مرضیه فریقی.
متن آهنگ شه‌ش په‌پوله مرضیه فریقی
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گوشه‌ی باخه‌که‌م
هه‌ر بو ئێوه‌یه ئاخ و داخه‌که‌م
هه‌ر بو ئێوه لێو به باری خه‌مم
بولبولی به‌سته‌و گریه و ماته‌مم
هه‌ر وه‌کو پاییز ره‌نگ زه‌ردی ئێوه‌م
داخی ده‌رون پر له ده‌ردی ئێوه‌م
خه‌می ئێوه‌یه خه‌و و خوراکم
شه‌وی تاریکه روژی روناکم
به‌رد ئه‌سوتێنێ گه‌رمی هه‌ناسه‌م
به سوزی دل و ئاگری تاسه‌م
هاوار و ناله‌ی مات و بێ ده‌نگم
خورپه‌و لێ دانی دلکهی ته‌نگم
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گوشه‌ی باخه‌که‌م
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گوشه‌ی باخه‌که‌م
هه‌ر بو ئێوه‌یه ئاخ و داخه‌که‌م
له روژه وا من دورم له ئێوه
هه‌ر خوم ئه‌زانم دل چه‌ن په‌شێوه
هه‌ر خوم ئه‌زانم خه‌م ؟؟؟
له ده‌رونه‌وه به‌ر بووه‌ته جه‌سه‌م
هه‌ر خوم ئه‌زانم دلی ده‌ردی خوم
تو خوا با هه‌ر خوم بو خوم خه‌م بخوم
هه‌ر خوم ئه‌زانم چون به سه‌رسامی
گرتومه ملی رێ بێ ئارامی
ده‌ست له ناو ده‌ستی دلی رهنجهروم
به رێ درکاوی مه‌ینه‌ته ئهروم
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گوشه‌ی باخه‌که‌م
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گوشه‌ی باخه‌که‌م
هه‌ر بو ئێوه‌یه ئاخ و داخه‌که‌م
ده‌سته به ده‌سته باخه‌وانه‌کان ئه‌گه‌رێنه‌وه به‌ره‌و باخه‌کان
موژده بێ موژده بێمه‌وه لاتان
ئه‌که‌م بژاری باخچه‌ی هیواتان
شاد ئه‌بینه‌وه ئهمرو یاسبه‌ی
ئاوات خوزگه خه‌و ئه‌بن به ئوخه‌ی
ئه‌ژین ژیانێ هه‌مو ئوخه‌ی بێ
هه‌ر چی پێ بله‌ی خه‌فه‌ت ئه‌و نه‌یبێ
په‌پوله‌کانم په‌پوله‌ی ئازیز
وا به سه‌ر ئه‌چێ ماته‌می پاییز
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گوشه‌ی باخه‌که‌م
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گوشه‌ی باخه‌که‌م
هه‌ر بو ئێوه‌یه ئاخ و داخه‌که‌م
هه‌ر بو ئێوه لێو به باری خه‌مم
بولبولی به‌سته‌و گریه و ماته‌مم
هه‌ر وه‌کو پاییز ره‌نگ زه‌ردی ئێوه‌م
داخی ده‌رون پر له ده‌ردی ئێوه‌م
خه‌می ئێوه‌یه خه‌و و خوراکم
شه‌وی تاریکه روژی روناکم
به‌رد ئه‌سوتێنێ گه‌رمی هه‌ناسه‌م
به سوزی دل و ئاگری تاسه‌م
هاوار و ناله‌ی مات و بێ ده‌نگم
خورپه‌و لێ دانی دلکهی ته‌نگم
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گوشه‌ی باخه‌که‌م