دانلود آهنگ خوزگه با صدای شعیب کرمی

دانلود آهنگ خوزگه با صدای شعیب کرمی

قطعه کوردی خوزگه را بشنوید با صدای شعیب کرمی ، آهنگسازی شعیب کرمی و کاوان محمدی، تنظیم کاوان محمدی و شعری از محمد حسینی.

پخش و دانلود آهنگ
دانلود آهنگ 128 دانلود آهنگ 320
متن آهنگ

متن آهنگ خوزگه شعیب کرمی

خۆزگە تەنیا هەناسەیەک وەکوو جاران ئەگەیشتم پێت
تا بزانی کە ڕێگاکەم بۆنی غەریبی تۆی لێدێت
وانەزانی ئەوەی که ئەڕۆی بە ئاسانی بڕایەوە
پشکۆی دووریت ئەوەندەی تر یادەکانمی گڕدایەوە
لە هەر لایەک گوزەر ئەکەم هەر ناوی تۆ دێتە بەر گوێم
لەبەر دووریت کەس نابینم بەبێ ئاگا هەنگاو ئەنێم
لە ئاوێنەی خەیاڵمدا تۆ ئەو ڕەنگەی کە لە چاومای
گەر بەڕاستیش تۆ نەبینم هەموو شەوێک هەر لە خەومای
هەموو شەوێک هەر لە خەومای …
دانلود آهنگ خوزگه با صدای شعیب کرمی

خۆزگە جارێک ئەهاتیەوە تۆ بۆ ماڵە وێرانەکەم
تەنیا شەوێک ئارام بگری لە لای دڵە دێوانەکەم
من ناتوانم خۆشم نەوێی دەرد و بەڵات لە گیانی من
سوێند بە گیانت بێ عەشقی تۆ بێ مانایە ژیانی من
خۆزگە تەنیا هەناسەیەک وەکوو جاران ئەگەیشتم پێت
تا بزانی کە ڕێگاکەم بۆنی غەریبی تۆی لێدێت
وانەزانی ئەوەی که ئەڕۆی بە ئاسانی بڕایەوە
پشکۆی دووریت ئەوەندەی تر یادەکانمی گڕدایەوە
لە هەر لایەک گوزەر ئەکەم هەر ناوی تۆ دێتە بەر گوێم
لەبەر دووریت کەس نابینم بەبێ ئاگا هەنگاو ئەنێم
لە ئاوێنەی خەیاڵمدا تۆ ئەو ڕەنگەی کە لە چاومای
گەر بەڕاستیش تۆ نەبینم هەموو شەوێک هەر لە خەومای
هەموو شەوێک هەر لە خەومای …

دیدگاهتان را بنویسید